Skip to the content
Menu

په‌یامی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ)

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت)، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت، ھاندەربێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەھا بەرزەکانی مرۆڤدۆستی و قووڵکردنەوەی کلتووری برایەتی و چاکەخوازی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستاندا.
جارێكی تر جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکەین، ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم كریستیانەكان ئەخوازین.
خوای گەورە کوردستان لە ھەموو نەھامەتییه‌ک بپارێزیت..
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان