Skip to the content
Menu

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریان لە چوارەمین مەکۆی جیهانی لە دژی تاوانی جینۆساید کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٢ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ئیدرسی ئیسماعیل و ڕۆژان محمد ئەندامانی لێژنەی کاروباری شەهیدان و ڕاوێژکاران زێدۆ باعەدری، ناسڕ کرێتو و ڤیان سامی بەشداریان لە چوارەمین مەکۆی جیهانی لە دژی تاوانی جینۆساید لە ژێر ناونیشانی (ڕێگریکردنی جینۆساید لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ) لە یەریڤانی پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا کرد.

کۆنڕانسەکە نیکۆڵ باشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتە تێیدا بەشداربوون و ژمارەیەک لە میوانانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بانگهێشت کرابوون.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکە بەڕێوەچوو، و وا بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بابەت و پڕۆگرامەکانی کۆنفڕانسەکه، کە تایبەتە بە ڕێگریکردن لە جینۆساید لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ بخرێنە ڕوو.

شایانی باسە کۆنفڕانسەکە لەلایەن یەریڤان ماتێندەران- مێسرۆپ ماشتاس، و پەیمانگەی توێژینەوە بۆ دەستنووسی دێرین، لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت.