Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی بەشداری لە فیستیڤاڵی سەری ساڵی نوێی چین کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/۲/۱٤ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە فیستڤاڵی سەری ساڵی نوێی چین کرد، کە لەلایەن بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین ڕێکخرابوو.

لە فیستیڤاڵەکەدا کە هەریەک لە د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نیی روچی کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، و سەرۆک و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین ئامادەی بوون.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەراوێزی فیستیڤاڵەکەدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەری ساڵی نوێی کۆماری چین، تیشکی خستەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چین، و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە پتەوتربن ، هاوکات بوونی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بە گرنگ وەسفکرد، لە بەهێزکردنی پردی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و زەمینەسازی زیاتر بۆ دابینکردنی بازاڕی کار بۆ گەنجان و لاوانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆکارێکی لەقەڵەمدا لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چین لە بوارەکانی ئابووری کولتووری.

پاشان لەلایەن د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشێک لە قوتابییە یەکەمەکانی بەشی زمانی چینی دابەشکرا.