Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە گرووپی ئاشتی ژنانی سەرکردە کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ۲۰۲۲/۲/۹، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی له شاندێکی گرووپی ئاشتی ژنانی سه‌ركرده‌ كرد.

لە دیدارێکدا کە لەنجە دزەیی سەرۆکی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ئافرەتان لە گشت کایەکان کرا، هاوکات باس لە توانا و لێهاتوویی و کاریگەرییان کرا لە سەرجەم سێکتەرەکانی کۆمەڵگە.

لەلایەن خۆیانەوە گرووپەکە ئەوەیان خستەڕوو کە پڕۆژه‌یه‌كیان هەیە و دەخوازن هاوشێوه‌ی ڕێژه‌ی كۆتای ئافرەتان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ نێو حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا ڕه‌چاوی كۆتای ئافرەتان بكرێت.

لەبەرامبەردا د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکەیان خستەڕوو، و هیوای خواست گرووپەکە بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ فەراهەمکردنی زیاتری مافەکانی ئافرەتان لە سەرجەم کایەکان لە هەرێمی کوردستاندا.