Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چەند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی په‌یوه‌ست بە كاری لێژنەكە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٣، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د. ھەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕِاوێژكارانی لێژنەكه‌ كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌ وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بۆ كارى پێویست.
پاشان گفتوگۆ لەسەر داواکاریی ژماره‌یه‌ک له‌ خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە ئیدارە سەربەخۆکان کرا، سەبارەت بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە ئیدارە سەربەخۆکاندا، بۆ ئەمەش لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پشتگیریی خۆیان بۆ داواکارییەکەیان ڕاگه‌یاند.