Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێكی ڕێکخراوی چەلەنگ کرد

پێشنیوەڕۆی ڕۆژى سێشەممە ٢٠٢٢/٢/١٥، لێژنەی دەستپاکی بەسەرپەرشتیی، بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە، پێشوازیى لە شاندێكی ڕێکخراوی چەلەنگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵام درانەوه‌، ئه‌وانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران به‌مه‌به‌ستی بۆ بەدواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ داهاته‌كانی ناوخۆى هه‌رێم كرا و بڕیار درا کۆبوونەوەیه‌كی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجام بدرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوە و خراپ کۆکردنەوەی داهاتەکانی ناوخۆ هه‌ن.