Skip to the content
Menu

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی UNFPA کرد

ئه‌مڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٢/٢/٩، لێژنه‌ی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ و بە ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، پێشوازییان لە ڕیتا کۆلۆمبیا، بەرپرسی UNFPA لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و شاندی یاوەریان کرد.

مەبەست لە سەردان و کۆبونەوەکە گەیاندنی دەست خۆشیان بوو لە لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت بۆ ئەنجامدانی وۆڕکشۆپێك لەسەر شێوازی دانیشتنی گوێگرتن، سەبارەت بە پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەت و خێزان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).

لەلایەن خۆیانەوە لێژنە ئەو هەنگاوەی شاندەکەی بەرزنرخاند، هەروەها باس لە هەماهەنگی و دانانی پلان کرا لە نێوان هەردوو لا، بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی UNFPA ، لەبارەی بەرپرسیارێتییەکانی لێژنە چ لە ڕووی تشریعی چ لە ڕووی بەدواداچوون کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامبدرێت.