Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى لەگەڵ یەکێتی بەڵێندەرانی هەر چوار پارێزگای کوردستان کۆبووەوە

بە مەبەستی تاوتوێکردنی بابەتی بەڵێندەرایەتی لە هەرێمی کوردستاندا، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه‌ ٢٠٢٢/٢/١، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه لەگەڵ یەکێتی بەڵێندەرانی هەر چوار پارێزگای کوردستان کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کێشەو گرفت و گلەیی و گازاندەکانی بەڵێندەران لەوەی کە چەندین ساڵە قەرزەکانیان کەوتۆتە لای حکومەت، بەتایبەتی لە ٢٠١٤ وە دوابەدوای دروستبوونی قەیرانی دارایی، حکومەت بڕی تەواوی پارەیان بۆ خەرج نەکردوون، خرانە ڕوو و بە چڕووپڕی لە لەلایەن ئەندامانی لێژنەکەوە تاوتوێ کران.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ ئەو کێشانە بکرێت و هەوڵی چارەسەری گونجاو بدرێت.