Skip to the content
Menu

لێژنەی کۆمەڵایەتی و داکوکیکردن لە مافی مرۆڤ چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لێژنەکە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/۲/۱٤ لێژنەی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتی گوڵستان سەعید جێگری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی بریاردەری لێژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نوسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی لێژنە لەسەر پێشنیازە یاسای" ھەمواری چاودێری ناکامەکان ژمارە/ ٧٨ی ساڵی ١٩٨٩ی ھەموارکراو لەھەرێمی کوردستان - عێراق " کە لە دانیشتنی ژمارە ١٦ی ئاسایی لە ۲۰۲۱/٦/۲۸ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بابەتی ئەنجامدانی سەردانی شاندێکی لێژنە بوو کە لە ۲۰۲۲/۱/۲۳ بۆ بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی ژنان و منداڵان و بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی و سەنتەری نەوا لە پارێزگای دھۆک.
ھەروەھا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی تری نێو بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکان گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە کرا، لەوانەش بابەتی فۆرمی داتای حوکمدراوانی چاکسازییەکان و ئاگادارکردنەوەی ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە بەمەبەستی جێبەجێکردنی کۆکردنەوەی داتاکان لە چاکسازیەکانی ھەرێم ھەروەھا گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئازادبوونی بەمەرج بۆ سزادراوان.
گفتوگۆ کردن و بەدوادچوون بۆ کەیسی گیان لە دەستدانی سزادراوێک لەنێو چاکسازی گەوران لەدھۆک پرسێکی تری کۆبوونەوەکە بوو بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بریاریدا بەدواداچوونی پێویستی بۆ بکات.