Skip to the content
Menu

شاندێکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی مەخمور و میحوەری پێشمەرگەی ئەو دەڤەرەیان کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی مەخمور ، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۲/۲ شاندێکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە سەردانی مەخموریان کرد.

سەرەتا شاندی لێژنەکە سەردانی قایمقامیەتی مەخموریان کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەکانی سنوری قەزاکە کۆبوونەوە، چەندین بابەتی پەیوەست بە دوخ و کێشەو گرفتەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

دواتر شاندی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور لەگەڵ موختار و جوتیارانی سنورەکە کۆبوونەو لە نزیکەوە گوێیان لەداواکارییەکانیان گرت، پاشان لێژنەکە سەردانی سەرکردایەتیی فرقەی مەخموریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆتاییشدا شاندی لێژنە سەردانی میحوەری پێشمەرگەی مەخموریان کرد و لە ڕەوشی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کۆڵیەوە.