Skip to the content
Menu

لێژنەی شارەوانی لەگەڵ پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ کۆدەبێتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۲۲/۲/٦ ، لوقمان وەردی سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، لەگەڵ شاندێکی پەیمانگەی یاسای نێودوڵەتی مافی مرۆڤ کۆبویەوە .
لە دیدارێکدا کە نەجات شەعبان ئەندامی لێژنەی شارەوانی ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەسەر ناوەرۆکی پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار، شاندی میوان کۆی سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەر ماددە و بڕگەکانی پێشنیازە یاساکە بەنوسراو ئاراستەی سەرۆکی لیژنەی شارەوانی کرد، شاندەکە ئاماژەییان بەوەکرد کە سودیان لە ئەزموونی وڵاتان وەرگرتووە، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی لیژنە سوپاسی ماندوو بوونی پەیمانگەکەی کرد و ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە سود لە پێشنیارەکانیان دەبینن و لەنێو ڕەشنووسی پێشنیازەیاساکە جێگەی بۆچوونەکانیان دەکەنەوە.