Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم ڕاپۆرت له‌سه‌ر دۆخی مه‌خموور ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەتی لێژنەكه‌ لەسەر دۆخی مەخموور و دواتر ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/١٤، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕِۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێژنەکە بوو لەسەر دۆخی مەخموور و ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە لە ماوەی ڕابردوودا شاندێکی لێژنەكه‌ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانى مه‌خمور و ده‌وروبه‌رى سەردانی ئەو ناوچانەى کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر راپۆرته‌كه‌ کرا و ئەندامان ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەبارەیه‌وه‌ خسته‌ ڕوو، بۆ زیاتر گفتوگۆکردن لەسەر ڕِاپۆرتەکە و وه‌رگرتنی بیروبۆچوونى ئه‌وانیش له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌، بریارە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری نەینەوا لەسەر ئەو پرسە ئامادەی كۆبوونه‌وه‌ى لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە بن.