Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/٢، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕِەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی داواکاری و کێشە و گرفتەکانی ئەو قوتابییانەی ھەرێمی کوردستان کرا کە لە وڵاتی میسر دەخوێنن و کێشەی ڤیزەیان ھەیە و بووەته‌ بەربەست لەبەردەم چوون و ھاتنیان، لەوبارەیه‌وە لێژنە بڕیارى دا بەدواداچوونی پێویست بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
ھەروەھا پەیوەست بەو نووسینگانەی کە لە ھەرێمی کوردستان کاری قاچاخچییەتی دەکەن و گەنجانی ئێمە بۆ چەند دەسکەوتێکی مادی و بڕە پارەیەک ھان دەدەن بۆ کۆچكردنى نایاسایی، لەلایەن لێژنەكه‌وە گفتوگۆی پێویستى له‌سه‌ر کرا، کە پێشتریش لێژنە بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە و داواش دەکات لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ تاووتوێی پرسەکە بکەن.