Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ شاندێکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆزینه‌وه‌ى میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٨، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕِیارده‌ر و ئه‌ندامان‌ و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، له‌ هۆڵی لێژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیى له‌ شاندێکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی کرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سەرەتا شاندی میوان پێشنیازى وه‌زاره‌تەکەیان بۆ وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان بە وردی خستە ڕوو، هەروەها باسیان لە چۆنیەتیی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی و بایه‌خدان بە توانست و ئارەزووی قوتابی کرد.
دواتر، ئەندامانى لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان بە ڕِوونی لەسەر ئەم میکانیزمە نوێیە دەربڕی و دەستنیشانی لایەنه‌ ئەرێنی و نەرێنییه‌كانی ئەو شێوازی وەرگرتنەیان کرد.