Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هاوخەمی خۆی گەیاندە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان

ئەمڕۆ ھەینی ۲٠۲۲/۲/۱۱ منی نبی قهوچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزیان خوالێخۆشبێ (غەریبە عەزیز بارام)، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس و کار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.