Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی پەرلەمانتار جەمال هەروتی کرد

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز جەمال هەروتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

هەواڵی کۆچی دوایی براتان خوالێخۆشبێت ( حەوێز ئاغا هەروتی)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین، لە خوای گەورە تکاکارین ڕوحی خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و هەداریش بە ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و کەسوکارتان بدات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

۲۰۲۲/۲/۱٥