Skip to the content
Menu

شاندێکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان سەردانی وەزارەتی کارەباى کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى چارەسەری كونجاو بۆ گرفتەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧، شاندێکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان و پشه‌سازی و بازرگانى، بە سەرۆکایەتیى عه‌لی حه‌مە ساڵح، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی گولیزار ڕه‌شید، جێگری سەرۆکی لێژنە و کاروان گەزنەیی و بەختیار شوکری، ئەندامانی لێژنەکە، سەردانی وەزارەتی کارەباى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کرد و لەگەڵ کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک و تیمێکی تەکنیکیی پێوەری زیرەکی کارەبا کۆبووەوە.
لە سەردانە مەیدانییەکەدا، بەدواداچوونه‌كانی لێژنه‌كه‌ و گرفتەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا بە چڕوپڕی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، شاندى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانە.