Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۲/۲ منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ماری پارێت، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، کە لە ئێستادا بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی عێراق خەریکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێن، پاشان باس لە چەند پرسێکی گرنگی هەرێمی کوردستان کرا، لەوانە پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن خۆیەوە منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" دەخوازین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و وادەی خۆیدا بکرێت".

لەتەوەرێکیتردا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان باسی لە پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد، و ئەوەی خستەڕوو کە سەرجەم پێکهاتەکان ڕۆڵی کارا و کاریگەرییان هەیە لە پرسە نیشتیمانییەکان و لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش پێگە و بەرپرسیارێتییان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا هەیە.

لەلایەن خۆیەوە ماری پارێت، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا، خۆشحاڵی خۆی بەو پێشوازییە دەربڕی و هیوایخواست لەداهاتوودا دیداری لەم شێوەیە دووبارە بکەنەوە و هاوکار و هەماهەنگی زیاتر بن بەیەکەوە.