د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا كرد
![](/media/11126/kurdistan_parliament_dhemn.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132881185890000000)
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٣١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئه‌منی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئالوگۆڕی زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.