Skip to the content

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نی ماڵی میری ئێزدییان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/١١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نی ماڵی میری ئێزدییان كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی زیاترى مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه، به‌ تایبه‌ت ئێزدییه‌كان و ڕاشیگه‌یاند: "كوردانی ئێزدی پێكهاته‌یه‌كی ڕِه‌سه‌ن و گرنگى كوردستانن و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ر خاكی پیرۆزى كوردستان ژیاون و له‌ خۆشی و ناخۆشییه‌كاندا به‌شداربوون".
لای خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان، خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و سوپاسی جێگرى سه‌رۆكی پەرلەمانى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌‌ و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كوردانی ئێزدی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردستان ڕۆڵ و پێگه‌ی زیاتریان پێبدرێت.