Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/١٦، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،پێشوازی له‌ ماری پارێت به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە هەرێمی کوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وسه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و كابینه‌ی نوێی عێراق گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌ یه‌كڕێزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و بە پێویستی زانی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.