Skip to the content
Menu

د.هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/١٠، بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنیان بەبۆنەی هەڵبژاردنیان لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە جیا پەیوەندی بە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرەکانی حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا کرد.

لە پەیوەندییەکەدا بەجیا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لێکردنیان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن، هاوکات جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرایەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و عێراق.