Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست بە كاری لێژنەكه‌، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٢٤، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەسەرپەرشتیی د. ھەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه‌، کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاڕاستەی لێژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌ وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاڕاستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە کێشەی زەوی و زاری مزگەوتەکانی سنووری قەزای ئاکرێ کرا و بڕیار درا بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکرێت.
لە بەشێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌کەدا پشتگیری لە داواکاریی ژمارەیەك لە قوتابی و خوێندکارانی (ماستەر و دکتۆرا) لە بەشی زانستە ئیسلامییەکان کرا، بۆ ئەمەش بە پێویست زانرا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاووتوێ بکرێت.