Skip to the content
Menu

لێژنەی ڕۆشنبیری لەگەڵ سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەیاسایەکی تایبەت بە ھونەرمەندانی کوردستان ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٢٤، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان بەسەرپەرشتی جلال پەرێشان جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازیان لە نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی ھونەری کوردی و بارودۆخی ھونەرمەندانی کوردستان کرد، ئەندامانی لێژنە ئەوەیان دووپاتکردەوە کە بارودۆخی ھونەر و ھونەرمەندان پێویستی بە ڕێکخستنی زیاتر ھەیە، سەندیکای ھونەرمەندان داوایان لە لێژنە کرد کە ھاوکار بن بۆ دەرچوواندنی یاسایەکی تایبەت بە دامەزراندنی سندوقی خانەنیشینی ھونەرمەندان بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ھونەرمەندانی کوردستان بکرێت.
لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی لیژنە ڕایانگەیاند کە ھەماھەنگ دەبن بۆ دەرچوواندنی یاسایەک کە خزمەتی ھونەرمەندان و ھونەری کوردی بکات .‎