Skip to the content
Menu

شاندێکی لێژنەی کاروباری شەهیدان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٢/١/١٢ شاندێکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سەوسەن محمەد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەکە پێشوازیان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەیان ئەوە بوو کە لە ڕێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە دروست بکەن، هاوکات لە ڕێگای ئەوانەوە پەیوەندی لەگەڵ پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەوروپا ببەستن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان بە جیهان.