Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٢٤، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا،
سەرەتای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کاری هەماهەنگیی زیاتر و بەدواداچوونی ڕِاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی كرا، تایبەت بە خەرجیی ئەو بڕەپارەیەی بۆ ڕِووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو.
ھەروەھا چەند پرسێکی تر کە پەیوەندیداربوون بە دۆخی دارایی و گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی تاووتوێ کران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا وەڵامی پێویست وەرگیرا بۆ نووسراوەکانی كه‌ ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون.