Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگ دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/٢٥، لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتيی عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین پرس گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەکە کرابوون، دواى ڕاگۆرینەوە و گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستییان درایه‌وه‌، هه‌روه‌ها کێشەی پڕۆژەی دێلپژەین لەلایەن لێژنەكه‌وە گفتوگۆی پێوست لەباریەوە کرا و لێژنە بریارى دا بەمەبەستی چارەسەکرنی سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم بکات.
سه‌باره‌ت به‌ کێشە و گرفتەکانی كه‌رتى کشتوکاڵی لە ناحیەی دارەتوو، لەلایەن لێژنەكه‌وە پێشوازی لە سەریاس عەونی نەقیب، کرا کە جووتیاریێکی ناوچەکەیە و دوای گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و گرفتەکان، لێژنە بریارى دا له‌ ڕێگه‌ی لێژنەیەکی لاوەکی بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو پرسە بکات.
پرسێکی تری ناو کۆبوونەوەکەی گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پڕۆژەیاسای (پاراستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان)، کە بڕیارە لەلایەن لێژنەكه‌وە ھەندێ لە بڕگەكانی پڕۆژەیاساکە پوخت بکرێت بۆئەوەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.