Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگ دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩٢٢/١/١٢، لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولسەتار مەجید، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکە، پرسی بەدەستھێنانی باقیی شایستە داراییەکانی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا و بۆ به‌دواداچوونی ئەو پرسه‌ش لێژنە بڕیاری دا دوای پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق سەردانی بەغدا بکات.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆ به‌دواداچوونی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی كشتوكاڵى و ئاودێری، لێژنه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه‌ سەردانی بەنداوی گۆمەسپان بکات و ڕاپۆرت لەبارەی بەنداو و پۆنت ئامادە بکات، هه‌روه‌ها سەردانی پارێزگای دھۆک و ئەنجوومەنی پارێزگاكه‌ و بەڕێوەبەرایەتیی کشتۆکاڵی ئه‌و پارێزگایه‌ بکات.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی سایلۆکان کرا، پەیوەست بەو پرسە لێژنە بڕیارى دا سەردانی سایلۆ ئەھلییەکان و سایلۆی خۆشناو بکات.
له‌ كۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا پەیوەست بە کێشە و گرفتی موڵکداری و کشتوکاڵی لە قەزای کفری، لێژنە بڕیاری دا سەردانی ئەو قەزایە بکات.