Skip to the content
Menu

شاندێكی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کونسوڵخانەی یۆنان-ی کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە لە دەریای ئیجەدا خنکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/٢٥، شاندێكی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕِەوەندی کوردستانی، بەسەرۆكایه‌تیى د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی ژماره‌یه‌ك لە ئەندامان و ڕاوێژکارانى لێژنەكه‌، سەردانی كونسوڵخانەی یۆنان-ى لە ھەولێر کرد و له‌لایه‌ن د.ستاڤڕۆس کیمیریس کونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان پێشوازیی لێكرا.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی لێژنە داوای لە كونسوڵی یۆنان کرد کە ھەموو ھەوڵێک بخرێته‌ گه‌ڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە لە دەریای ئیجەدا خنکان تا بگەڕێنرێنەوە کوردستان و ناو کەسوکاریان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێویستە ھەوڵەکان چڕتر بکرێنەوه‌ لەوبارەیەوە و ئامادەیی خۆشیان بۆ ھەموو ھاریکارییەک دەربڕی.

لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی یۆنان خۆشحاڵیی خوی دەربڕی بەو سەردانە و بەڵێنی ئەوەشى بە لێژنەکەدا کە ئەوان ھەوڵەکانی خۆیان چڕتر دەکەنەوە و بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان تا دەگەن بە دەرئه‌نجامێک بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمانە.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌شیان له‌ كونسوڵخانه‌ی یۆنان، د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی، له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان ئه‌نجامى سەردانەکەیانى بۆ کونسوڵخانەی یۆنان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خستە ڕوو.