Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/١١، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیى ڕێڤینگ ھروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتۆگوکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستییان درایەوە.
تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو لەسەر کار و چالاکییەکانی لێژنەكه‌ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا، هه‌روه‌ها بەرنامەی کاری لێژنەكه‌ بۆ ساڵی نوێ تاووتوێ کرا و ئەندامان بەمەبەستی باشترکردنی ئەدای کاری لێژنەکە ڕا و سەرنجی خویان له‌باره‌یه‌وه‌ خسته‌ ڕوو.
لە کوتایی کۆبوونەوەکەشدا جێبەجێکردنی ماددەی ۷ بڕگەی ٤ لە یاسای ژمارە ۳٤ی ساڵی ۲۰۰۷، یاسای خانه‌نشینیی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا و بڕیاریش درا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونى بابەتی گرێبەستەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و بانگهێشتکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بەو پرسەوە.

ئەمه‌ى خواره‌وه‌ش دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م کار و چالاکییه‌كانی لێژنەی کاروباری پێشمەرگەیه‌ لە ساڵی ٢٠٢١دا.

* کار و چالاکییه‌كانی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠٢١دا.