Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیی لە چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کرد

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن و وەرگرتنی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان سه‌باره‌ت به‌ پڕِۆژەیاسای پەروەردە‌ و فێركردن، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٢٤، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه ‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه ‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕِاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، پێشوازیی لە چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کرد.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌‌كه‌، سه‌رۆكی لێژنه بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و ڕۆڵی توێژەرە کۆمەڵایەتییەکانی لە بواری پەروەردە و فێركردندا بەرز نرخاند.
پاشان توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە گرنگیی بوونی توێژەرانی كۆمه‌ڵایه‌تی لە قوتابخانەکان کرد، هەروەها شرۆڤه‌ى ئەو ئاریشانەی کە دێتە بەردەمیان و شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ قوتابیان و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی و دەروونییان کرد. توێژەرەکان سەرجەم ڕا و سەرنجەکانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فیرکردن خستە ڕوو، پێشنیار و داواکارییەکانیان ئاڕاستەی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی کرد.
لەلایەن خۆیانەوە لێژنەکە بەڵینی بەهەندوەرگرتنی داواکارییەکانی پێدان بۆئەوەی لە كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕِۆژەیاساكه‌ بە جدی کاری لەسەر بکەن.