Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى تەرمی قوربانییانی دەریاى ئیجە دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ پرسی دۆزینەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ماوەی ڕابردوو لە دەریای ئیجەدا نقووم بوون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/١٠، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕِاوێژکارانى لێژنەکە کۆبووەوه‌.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی لێژنەوە تیشک خرایە سەر ڕەوشی کۆچبەرانی کورد، بە تایبەتی پرسی خنکانى کۆمەڵێک ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە دەریای ئیجەدا، کە لەم دواییەدا لە ئەنجامێ ژێرئاوکەوتنی چەند یه‌ختێك ژماره‌یه‌ك ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە دەریای ئیجەدا بوونە قوربانی، لێژنەكه‌ جەختی لەوە کردەوە کە ھەموو هه‌وڵێك دەدەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی ته‌رمى ئەو قوربانییانه‌ی که‌ تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە داوا لە حکوومەتى هه‌رێم دەکات ھەموو کەناڵە پەیوەندییەکانی بۆ ئەم مەبەستە بخاتە گەڕ تا ھەموو تەرمەکان بدۆزرێنه‌وه‌ و بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، لێژنە دەستخۆشیش لە حکوومەتى ھەرێم دەکات کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیی چەندین تەرم لە ڕێێ حکوومەتی یۆنانەوە بدۆزێتەوە و بیانگەڕێنێتەوە وڵات.