Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو شێخ شامۆ دەکات

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئێزیدیان (شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ) ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری لالشمان بیست.

کۆچکردوو، ئەندامێکی کارای خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە نوێنەرایەتی پێکهاتەی ئێزیدی لە پەرلەمانی کوردستان دەکرد.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی ڕوحانی و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/١/١٨