Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی د.هێمن هەورامی لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی

لە یادی ٢٣ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە دەکەم.

کوردستان تیڤی وەکو یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە توانیویەتی پەیامی کولتووری و شارستانییەتی کوردستان بگەیەنێت بە جیهان، و هەمیشە پردێکی پڕ لە متمانە بووە لەنێوان خەڵک و دەسەڵات، و وەکوو کەناڵی دایک پێگەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیری ڕاگەیاندن.

جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئەو کەناڵە ڕەنگینە دەکەم و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

د. هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/١/١٧