Skip to the content
Menu

پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی شێخ شامۆ کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١/٢٠ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازییان لە تەرمی کۆچکردوو (شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ) ، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و شێخ حازم بەگ میری ئێزیدییان و ژمارەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و ماڵباتی کۆچکردوو تێیدا ئامادەبوون، پێشوازی لەتەرمی (شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ) کرا و لەلایەن د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە فڕاکسیۆنەکان تاجە گوڵی ڕێز خرایە سەر گڵکۆی خوا لێخۆشبوو.