Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی مەلا هادی خدر کوێخا

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێت (مەلا هادی خدر کوێخا کاڕەش)، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتیی دیاری هەولێرمان بیست.
خوالێخۆشبێت لەماوەی کاری پەرلەمانیدا لە خولی یەکەمی پەرلەمان، بەو پەڕی لەخۆبردوانە خزمەتی کردووە، لەدەستدانی ئەو کەسایەتیە کۆستێکی گەورەیە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١/٢٠