د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یى كلدان کرد
![](/media/12447/kurdistan_parliament_dhemn-h.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133016591950000000)
بەمەبەستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ى یه‌كه‌می پارته‌كه‌یان، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ۲۰۲۲/٧/٧، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بارەگای گشتیی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یى كلدانى كرد و له‌لایه‌ن جنان جه‌بار بۆیا، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژێردراوی پارتەکە و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته‌كه پێشوازیی لێ‌کرا.
لەمیانه‌ی سەردانەکەیدا، د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی خۆی گەیاند بەسەرۆکى ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و ئەندام و لایەنگرانی پارته‌كه، به‌بۆنه‌ی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ى یه‌كه‌می پارته‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته‌كه‌یان و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن لە خەباتی سیاسی و مەدەنیی خۆیان.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.