Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۷/۲۷، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە پ.د. ئاریانا شێخ خالص بەرزنجی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرا، و کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنەکە تاوتوێکران، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنەکە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، هاوکات داوای پاڵپشتی و هەماهەنگی زیاتری پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ پێشخستنی زیاتری کارەکانی ئەنجوومەنەکە و باشتر کردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕێگەی لێژنەی تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە بەڵێنی هەماهەنگی و پشتیوانی بۆ ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دەربڕی.