Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە ڕووفاتی بارزانییەكان ده‌كات

وێنه‌: ئه‌رشیف

به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو و شایسته‌ بۆ چۆنیەتیی ئاماده‌كاریكردن بۆ پێشوازیكردن لە ژمارەیەك ڕووفات و ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٠٢٢/٧/٢٦، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ڕێژەی یاسایی ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەخولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی گونجاو و شایسته‌ بۆ چۆنیه‌تیی خۆ ئاماده‌كردن بۆ پێشوازیكردن لە (١٠٠) ڕٍووفاتی بارزانییەكان كرا، هه‌روه‌ها ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و لێژنە بڕیاری دا پێشوازییەكی شایستە بۆ ڕووفاتەكان بكات و بەگرنگیشی زانی ساڵیادەكە بەشكۆیەكی گەورەوه‌ بەرز ڕابگرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون خوێندرانەوە و ئەوانەی پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵام درانەوە.