Skip to the content
Menu

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كەریم ئەحمەد
د. ڕێواز فائق: "مامۆستا كەریم ئەحمەد یەكێك بووە لە سیمبولە ھەرە دیارەكانی نێو كایە و خەباتی سیاسیی گەلەكەمان"

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د..
به‌ڕێز د. كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان..
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان..
زۆر بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و عێراق، مامۆستا (كەریم ئەحمەد)_مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و سەرجەم ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی دەكەین.
مامۆستا كەریم ئەحمەد بۆ ماوەی زیاتر لە نیوسەدە یەكێك بووە لە سیمبولە ھەرە دیارەكانی نێو كایە و خەباتی سیاسیی گەلەكەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بەگژداچوونەوەی نادادیی كۆمەڵایەتی و تێكۆشان لەپێناو بەدیھێنانی یەكسانی و دادپەروەری.
بە كۆچی دوایی مامۆستا، كوردستان یەكێك لە دیارترین سەركردە ئازا و داناكانی لەدەستدا، داواكارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی كەسوكار و بنەماڵە و سەرجەم ئازیزان و ھاوخەباتانی.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢