Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە ڕێکخراوی سیمبوڵی شەهیدان کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۷/۲۷، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە سەرکان جەمیل سەرۆکی ڕێکخراوی سیمبوڵی شەهیدان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە ڕەوشی ژیان و گوزەرانی کەس و کاری شەهیدانی شەڕی داعش کرا، د. هێمن هەورامی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی ڕێکخراوەکەی کرد کە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا توانیویانە دڵسۆزانە و بە بێ جیاوازی خزمەت بە کەس و کاری شەهیدانی شەڕی داعش بکەن، و ڕایگەیاند" ئێوە کارێکتان هەڵبژاردووە کە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە"، هاوکات پاڵپشتی و پشتیوانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ دووپاتکردنەوە.

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ستافی ڕێکخراوەکە سیڤی کارکردنی پێنج ساڵی ڕابردوویان لە خزمەتکردنی بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش پێشکەش بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد، و لەلایەن کوڕی شەهیدێک و باوکی شەهیدێک دیاری ڕێز لێنان پێشکەش بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا.