Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیھان دەکەین.
ھیواخوازین هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ببێته‌ مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی، ته‌بایی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەگشتی.
لە خوای گه‌وره‌ داواکارین فەریزەی حەج و نزا و پاڕانەوەکانی حاجییانی ماڵی خوا قبووڵ بکات و ئارامی و سەقامگیریی یەکجارەکی باڵبکێشێت بەسەر وڵاتەکەماندا و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ڕوو لە کوردستانییانی ئازیز بکات.
دووبارە جەژن لەھەموو لایەک پیرۆزبێت، ھەمیشە لە کامەرانیدابن، ڕۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بگوزەرێنن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٨ی ته‌مووزى٢٠٢٢