تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌لی قازی محەمەد دانرا
![](/media/12490/kurdistan-parliament-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133026137910000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٧/١٨، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ژمارەیەک لە سه‌رۆكى فراكسیۆنە جیاوازەکانى په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بەشداریی له ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن له ته‌رمی کەسایەتیی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌لی كورد خوالێخۆشبوو عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی محەمەد کرد.
له ڕێوڕەسمەکەدا، تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانرا.