Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٧)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٢

به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی 22/6/2022 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

  1. پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.
  2. پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007.

سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازە و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

  1. پێشنیازە یاسای (هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (76)ی ساڵی 1983).
  2. پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
  3. پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
  4. پێشنیاز یاسای (بەركاركردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراوی ئاڵوگۆركردن لە بازارە نێوخۆییەكانی ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراوی عێراقی فیدراڵ.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

پێنجەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەوادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا) بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

شەشەم: دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (كاروان عبدالرحمن عبدالله) لە ئەندامییەتی لیژنەی (پەیوەندیەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، و (سەروان محمد علی) لە ئەندامییەتی لیژنەی ( كاروباری پەرلەمان و سكاڵا)ی پەرلەمانی كوردستان ـ عێڕاق.