بەسەرپەرشتیی د. ھێمن ھەورامی
بڕیاردەری لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى ھەڵبژێردرا
![](/media/12242/kurdistan_parliament_dhemn-lpaiwandiakan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133002730550000000)
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٢١، بەسەرپەرشتیی د. ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان و ئامادەبوونی منی نبی قه‌ھوەچی، سکرتێری پەرلەمان، د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى و جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە و نوێنەری لێژنەی كاروبارى یاسایی، بە کۆی دەنگی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه پەرلەمانتار ئیدریس ئیسماعیل عه‌بوش، لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەک بریاردەری لێژنەى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى ھەڵبژێردرا.