Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئاینی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایەکی ئاینی

بەمەبەستی بەرز نرخاندنی تێزی دکتۆراکەی لەبایەخدان بە ئێزدییەکان، و کلتووری لێبووردەیی وپێکەوەژیانی ئاشتیانە لەھەرێمی کوردستان، پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە ۲۰۲۲/٦/۱٤،  د. ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەری لێژنەی ئەوقاف وکاروباری ئاینی، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە د. بیلال مەلۆ پیڕخال پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عەبدە لە گەرکی ئازادی کرد، کە وەکوو یەکەم مامۆستای ئاینی تێزی دکتۆراکەی تایبەت کرد بوو بە (ئێزیدیەکان لەکوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ موسوڵمانان).

د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێرای پیرۆزبایی لە د. بیلال بۆ کارە گرنگەکەی لە تەرخان کردنی تێزی دکتۆراکەی لەسەر مێژووی دێرینی پێکەوەژیانی ئاینی وسەرھەڵدانی ئێزیدییەکان لە کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ موسوڵمانان، هاوکات بەھەنگاوێکی گرنگی وەسفکرد بۆ ئاشنا بوونی تاکی کورد بەمێژووی ئاینەکان، و ھیوایخواست بایەخی زیاتر بەم بابەتانە بدرێن کە دەبنە مایەی پاراستنی پێکەوەژیانی ئاینی و لێبوردەیی لەھەرێمی کوردستان.