Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق پێشوازیی لە نوێنەری بەشێک لە وانەبێژانی سنووری سلێمانی-هەولێر-گەرمیان کرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢٨، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی لە نوێنەری بەشێک لە وانەبێژانی سنووری سلێمانی، هەولێر، گەرمیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گرفت و کێشەکانی وانەبێژان بە وردی خرانەڕوو، به‌تایبه‌ت پرسی دامه‌زراندن و به‌هه‌میشه‌ییكردنیان، دوای گفتوگۆیەکی چڕ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان، د. ڕێواز فائق، بەڵێنی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پەرلەمانی پێدان بەئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بەگوێرەی ماددەی ٦٦ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سەبارەت بەپڕۆژەیاسای پەروەردە کە ئێستا لێژنەی پەروەردە تاووتوێی ماددە و بڕگەکانی دەکەن.
سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنی هەموو جۆرە هەوڵ و پشتگیریییەکی پێدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وانەبێژان و باشترکردنی دۆخی پەروەردە و کوالیتیی خوێندن، ڕاشیگەیاند: "توانای مرۆیی بەشێکی سەرەکییە لە گەشەپێکردنی کەرتی پەروەردە، بەبێ ئێوە دامەزراوە پەروەردەییەکان پەکیان دەکەوێت و ئەرکی هەمووانە پشتیوانتان بین بۆ بەدیهێنانی ماف و بەدەستهێنانی شایستەکانتان، بەجۆرێک کە لەگەڵ لەخۆبردوویی و ماندووبوونتان بگونجێ".