Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتوکاڵ ڕاپۆرتێک سەبارەت بەزەوی و زاری کشتوکاڵی و موڵکی گشتی ئامادە دەکات

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت بەپرسی به‌هەدەردانی زەویی كشتوكاڵی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٨، لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولسه‌تار مه‌جید، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەنێوان ئەندامانی لێژنەکە کرا لەسەر ڕاپۆرتی دەستدرێژیکردنەسەر زەوی و زارى كشتوكاڵی و موڵکی گشتی، لەپێناو دەوڵەمەندکردنی زیاترى راپۆرتەکە. لەکۆتاییدا لێژنە بڕیاری دا سەرجەم تێبینی و سەرنجەکان و پێشنیازەکان بدرێتە ڕاوێژکارانی لێژنەکە بەمەبەستی یەکخستن و باشترکردنی ڕاپۆرتەکە.