Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکانی دەریای ئیجە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/٦/۲۰، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی کۆچبەرانی کوردستان لە سنوری وڵاتانی ئەوروپا و کێشە و گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانیان، پاشان ڕاپۆرتی لێژنە لەبارەی کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکانی دەریای ئیجە و چارەنووسی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنورەکانی ئەوروپا بە تێر و تەسەلی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، دواتر ئەندامان ڕاو و سەرنجی خۆیان لەسەر کۆی ڕاپۆرتەکە خستەڕوو، کە بریارە لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت تا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.