Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى تاووتوێى ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی گشتی، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢٨، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا، ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کە لەلایەن حکوومەتەوە نێردراوه‌، لەلایەن ئەندامانی لێژنەكه‌وە تاووتوێ کرا بۆئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.
لە تەوەرێكی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکاریی پێویست بۆ ڕاپۆرتی گشتی کرا و بڕیار درا ڕاپۆرتەکان بەتێروتەسەلی ئامادە بکرێن تاوەکو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکرێن و بەئامادەبوونی وەزیرى په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ بکرێن.